بەڕێز کاک کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی عەلی یاروەیس، باوکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمەتان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەم، هاوبەشی ماتەمتانم.
لە خوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان