میدیاكار دەبێت ئاگای لە كردار و گوفتاری بێت

12:44 - 2025-06-22
هەمەرەنگ
53 جار خوێندراوەتەوە

ئاوارە عەزیز حەسەن میدیاكارە لە كەناڵی ئاسمانی كەركوك، دەرچووی كۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەكانی زانكۆی كەركوكە  و چەندین ساڵە لە بواری میدیا كار دەكات.
ئاوارە بە دوالاپەڕەی وت: سەرەتای كاركردنم لە میدیا بۆ رادیۆی (سما) لە كەركوك دەگەڕێتەوە، كاتێك كە وەك فەرمانبەر دەستمپێكرد. دواتر لە ساڵی 2009وە بەرنامەی (پەڕەكانی شیعر)م پێشكەشكرد. پاشان لە ماوەی كاركردنم لە كەناڵی ئاسمانی كەركوك سەرەتا وەك پەیامنێر دەستبەكار بووم دواتر چوومە بەشی بەرنامە و لە پرۆگرامی (بەیانی باش) تا ئێستا بەردەوامم. 
 وتیشی: كاری میدیایی هەمیشە دەبێ بۆ خەڵك و بەرچاوروونی بێت و پێشنیار بدات بە لایەنە رەسمییەكان بە مەبەستی بەدواداچوون، واتە میدیا كار ئاسانی دەکات بۆ حكومەتە خۆجێیەكان. زۆرجار خەڵك لە تۆی میدیاكار قسە وەردەگرێت، بۆیە پێویستە میدیاكار زۆر بە وریایی ئاگای لە كردار و رەفتاری خۆی بێت.
کەرکوک، رزگار شوانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان