لە خوێندنگەكان گرنگی بە هونەری خۆشنووسی بدرێت

12:45 - 2025-06-22
هەمەرەنگ
70 جار خوێندراوەتەوە

عەدنان كاكەیی یەكێكە لە خۆشنووسە دیارەكانی شاری كەركوك، پێی وایە بۆ ئەوەی منداڵان و گەنجان سوود لە جوانییەكانی خۆشنووسی وەربگرن، دەبێت پەروەردە لە خوێندنگەكان گرنگی بە خۆشنووسی بدات. 
عەدنان بە دوالاپەڕەی وت: ساڵی 2000 لەسەر دەستی مامۆستای خۆشنووس موزەفەر مەحمود دەستم بە خۆشنووسی كردووە، پاشان لەگەڵ خۆشنووسە بە تواناكانی كەركوك تێكەڵاوییم پەیدا كرد و توانیم ئاشنای شێوازە جۆراوجۆرەكانی هونەری خۆشنووسی ببم و پەرە بە تواناكانی خۆم بدەم. 
 وتیشی: بەردەوام لە پێشانگە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكاندا بەشدارییم كردووە لەوانە، پێشانگەی كەركوك، بەغدا، هەولێـــر، سلێمــــــــانی، نەجەف، كەربەلا، لە ئاستی نێودەوڵەتیش بـــەشــــداریـــم لـــــــــە پێشانگەكانی توركیا، سوریا، مەغریب و ئیمارات كردووە. 
عـــــــــەدنــــــــــــان داوای كرد كــــــە لە خوێندنگەكان گرنگی زیاتر بە هونەری خۆشنووسی بدرێت بۆ ئەوەی منداڵان و گەنجان سوود لەو هونەرە وەربگرن. 
رزگار كەركوكی 

بابەتە پەیوەندیدارەکان