ژمارەی 3ی گۆڤاری مەوداپۆلەتیك تایبەتە بە ناسیۆنالیزمی كەلتوری، كوردایەتی بە میكانیزمی جیاواز و سەردەمیانە بڵاوکرایەوە، كە تێیدا چەندین بابەتی پەیوەندار بەو پرسە خراونەتە روو، لەوانە: كەلتور، ناسیۆنالیزم و سیاسەتی شوناس، كوردایەتی كەلتوری، كەسایەتی عەبدولحەمیدی دووەم لەلای شێخ رەزای تاڵەبانی، رۆڵی رۆحی ناسیۆنالیستی لە ئەدەبی كوردیدا لە بەجیهانیكردنی ئەدەبی نەتەوەیی كوردی، سینەمای نەتەوەیی، لە ئەحمەدی خانییەوە تا بەدرخانییەكان لەوێشەوە بۆ حاجی قادری كۆیی، پەیوەندی نێوان فێمینیزم و ناسیۆنالیزم ترسێك یان دەرفەت و دەستكەوتێك، ئێمە لە كوێی خەباتی ناسیۆنالیزمی كەلتوریداین؟
ناسیۆنالیزم ژێدەرێكی دەرەوەی پانتایی كەلتور نییە، بەڵكو ئامرازێكی دروستكراو و دروستكەری كەلتورە. هەتا كەلتوری نیشتمانپەروەریی پەروەردە و بەهێز نەكرێت، ناسیۆنالیزم لەدایك نابێت، بەڵام ئایا كورد خاوەنی بزووتنەوەی ناسیۆنالیزمە؟ ئایا نەبوونی چ زیانێكی بە هێما و ئامرازە نیشتمانییەكانی داوە؟
مەوداپۆلەتیك، گۆڤارێكی وەرزیی سیاسییە ماڵپەڕی مەودا میدیا دەریدەكات و سەرنوسەرەکەی خەڵەف غەفور-ە.
جەواد حەیدەری