ناساندنی كتێب و پێشانگەی هونەری لە خورماتوو

12:52 - 2025-06-22
هەمەرەنگ
28 جار خوێندراوەتەوە

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە شاعیر و چیرۆكنووسانی خورماتوو، مونتەدای ئەدەبی شارەكە كۆڕێكی بۆ ناساندنی دوو كتێبی نووسەر و شاعیر، هیجران قازی ساز كرد، لە كۆڕەكەدا نووسەر باسی لە هەردوو كتێبەكەی خۆی كرد و لە كۆتاییدا كتێبەكان بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكران. 
لەلایەكی ترەوە، نووسینگەی خورماتووی یەكێتیی هونەرمەندانی عیراق پێشانگەیەكی هونەریی بۆ ژمارەیەك لە هونەرمەندانی خورماتوو لە هۆڵی مونتەدا كردەوە، لەو پێشانگەیەدا چەندین تابلۆ لەلایەن هونەرمەندانی ئەو شارەوە نمایشكران. 
خورماتوو، عومەر ئاوارە

بابەتە پەیوەندیدارەکان