ئەمڕۆ تۆرنتۆ كۆتایی دێت

02:12 - 2022-08-15
وەرزش
251 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژی 8/8/2022 –ەوەو ماستەرزی تۆرینتۆ بۆ کوڕان و کچان دەستیپێکردووە و یارییەكانی ئەم پاڵەوانێییە سەرجەم قۆناغەكانی كۆتاییانهاتووە و پێیان ناوەتە یاریی كۆتاییەوە، دەبێت ئەمڕۆ دووشەممە 14/8/2022 یاریی کۆتایی بکرێت و پاڵەوانانی کوڕ و کچی ئەم ماستەرزەش دەرکەوتبن.
درەنگانێكی شەوی شەممەی رابردوو هەردوو یاریی پێشكۆتایی كوڕان و كچان كران و ئەنجامی هەردوو یارییەكە بەمشێوەیە بوون:

كوڕان
*هۆبرت هۆركاچ-پۆڵەندا(2)×كاسپەر رۆد-(1).
*پاپلۆ كارینۆ پۆستا-ئیسپانیا(2)×دانیال ئیڤانس-بەریتانیا(1).

كچان
*سیمۆنا هالیپ-رۆمانیا(2)×جیسیكا بیگۆلا-ئەمریكا(1).
*پیاتریز هەداد مارییا(2) × كارۆلینا بیلسكۆڤا-چیك (0).
بەم دوو ئەنجامەش لە كچاندا هالیپ و هەداد مارییا و لە كوڕانیشدا هۆركاچ و پۆستا یاریی كۆتایی ئەم ماستەرزە دەكەن و دەبێت درەنگانێكی شەوی رابردوو هەردوو یارییەكە كرابن.
سالی پار هەردوو مساتەرزی كەنەدا (مۆنتریال - كچان)(تۆرینتۆ - كوڕان) كران، بەپیی بەرنامەی ساڵانە تۆرینتۆ-کوران و مۆنتریال-کچان بە نۆرە هەر ساڵەو یەکێکیان دەکرا، بەڵام پار هەردووکیان کران، ئەمساڵ تۆرینتۆ بۆ کوڕان و کچانیشە، بۆیە ماستەرزەکانی ئەمساڵ دەبێت بە دە ماستەرز، ئەنجامی یارییە کۆتاییەکانی ساڵی پاری ئەم دوو ماستەرزە بەمشێوەیە بوون:
*ماستەرزی تۆرینتۆ-كەنەدا (رۆجەرز كاپ) 9/8/2021 دەستیپێكردو 15/8 كۆتاییهات یاریی كۆتاییش بەمشێوەیە بوو:
-دانیال میدڤیدییڤ-روسیا × ریڵی ئۆپیلكا - ئەمریكا(2-0).
* ماستەرزی مۆنتریال-كەنەدا، 9/8/2021 دەستیپێكردو 15/8 كۆتاییهات یاریی كۆتاییش بەمشێوەیە بوو:
-كامێلڵا جیۆرجی-ئیتاڵیا  × كارۆلینا بیلسكۆڤا –چیك (2-0).
ئەمساڵ تا ئێستا پێنج ماستەرز (ئیندیانا وێڵز، میامی ئۆپن، مۆنتیكارلۆ، مەدرید ئۆپن، رۆما ئۆپن) و سێ گراند سلام كراون (ئوستورالیا ئۆپن، رۆلاند گارۆس، ویمبڵدۆن)،واتا دوا ماستەرز ماستەرزی رۆما بووە و ئێستاش ماستەرزی تۆرینتۆ بەردەوامەو دوا گراند سلامیش گراند سلامی ویمبڵدۆن بووە كە كراوە. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان