دیداری- ئه‌یاز هه‌ركی
لە دوایین چاوپێكه‌وتنیدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان، داوای کردووه لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکردە سەرەکییەکانی دیکەی باشووری کوردستان کۆببێتەوە، چونکە کۆبوونەوەی هاوبەشی سەرکردەكانی کورد کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر پرسی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان دەبێت.
گۆڕانکاری روودەدات
له‌وباره‌یه‌وه گولجه‌ن كاچمه‌ز په‌رله‌مانتاری (ده‌م پارتی) له بازنه‌ی پارێزگای وان، به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: ئێستا شتێکی نوێ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست روودەدات، شەڕ لە كه‌رتی غەززە و لوبنان و یەمەن وسوریاوە دەستیپێکرد، بەڵام ئێستا جه‌نگ گەیشتوەتە ئێران و خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕانکاری گەورە هەنگاو دەنێت و گەلی کوردیش لە هەموو بەشەکانی کوردستان ئامادەیە بۆ ئه‌و گۆڕانکارییانه و خەبات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافەکانی دەکات.
ئه‌و خانمە په‌رله‌مانتاره وتیشی: پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان چه‌ند مانگێكه ده‌ستیپێكردووه و چەندین كۆبوونه‌وه لەنێوان حکومەتی تورکیا و ئیمڕاڵی به‌ڕێوه‌چووه، ئۆجەلانیش دەستپێشخەریی كردووه بۆ سەرخستنی پرۆسەکەو چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا.
گولجه‌ن كاچمه‌ز هەروەها وتی: پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانی تورکیا، بە کورد و تورکەوە، هاوهه‌ڵوێستی ده‌م پارتی بن و زیاتر خه‌بات بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی بكه‌ن و بەرپرسیارێتی مێژوویی لە ئەستۆ بگرن.
گولجه‌ن كاچمه‌ز: پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانی تورکیا، بە کورد و تورکەوە، هاوهه‌ڵوێستی ده‌م پارتی بن و زیاتر خه‌بات بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی بكه‌ن و بەرپرسیارێتی مێژوویی لە ئەستۆ بگرن
چارەسەرکردنی کێشەی کورد
ئەو ئه‌ندام په‌رله‌مانەی (ده‌م پارتی) وتیشی: حکومەتی تورکیا ماوەی 40 ساڵە ئابوورییه‌كه‌ی بۆ شەڕ بەکاردەهێنێت و هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ئێستا تورکیا لە دۆخێکی ئابووریی زۆر سەختدایە و ناتوانێت بەم سیاسەتە خۆی بەڕێوەببات، به‌ڵام ئەگەر کێشەی کورد بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت، ئه‌وا لە بەرژەوەندیی دەوڵەتی تورکیا دەبێت، گومانی تێدا نییه به چاره‌سه‌كردنی پرسی كورد له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مووان ده‌بێت.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: حکومەتی تورکیا دەبێت هەنگاوی روونتر بنێت بۆ جێبەجێکردنی پرۆسه‌ی ئاشتی و دڵەڕاوکێی هاووڵاتیانی تورکیا بڕەوێنێتەوە کە چاوەڕوانی سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتین بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو قەیرانە سیاسیی و ئابوورییانەی کە ساڵانێکی زۆرە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، هەروەها وتی: هیوادارین پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باكووری کوردستان وەک ساڵانی نەوەدەکان و 2013-2014 لەبارنه‌برێت، بە تایبەتی ئازادکردنی عــــەبــــدوڵـــــــــــــــڵا ئۆجــــه‌لان گــــرنگە بۆ ســــــــــــەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.
كاچمه‌ز ئاماژەی بەوەشکرد کە ئۆجه‌لان له دوایین چاوپێكه‌وتنیدا داوای كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردە ســــــــەرەکییەکانی دیکەی باشووری کوردستان كردووه، چونکە کۆبوونەوەی راســــته‌وخۆی سەرکردەکانی کورد کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر پرسی کورد دەبێت لە هەموو پارچەکانی کوردستان.
یەکڕیزیی گەلی کورد
هەروەها دەلێت: ئامانجی سەردانی (ده‌م پارتی) بۆ لای حزبە کوردییەکان لە باکووری کوردستان، بەمەبە‌ستی دروستکردنی یه‌كڕێزیی و یەکێتیی نەتەوەیی كورده، چونكه سەرکەوتنی گەلی کورد بە یەکێتیی کورد دێته‌دی، ناتوانین بەبێ یەکێتیی ناوخۆیی مافەکانمان بەدەست بهێنین و چارەسەرکردنی هەندێک پرس کە پەیوەندییان بە کێشەکانی گەلەکەمانەوە هەیە، به یه‌كڕێزی بەدی دێت.
ئاماژەی بەوەش کرد کە به‌ستنی كۆنفرانسی یه‌كڕێزی و یه‌كهه‌ڵوێستی كورد له قامیشلۆ له 26ی نیسانی 2025، جێگەی خۆی لە مێژوودا گرتووە، وتیشی نابێت بیرۆڕای سیاسیمان ببێتە بەربەست و پێویسته پێکەوە خەبات بکەین بۆ به‌دیهێنانی ماف و ناسنامەی کورد له خۆڕهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانی تورکیا، هاوهه‌ڵوێستی ده‌م پارتی بن و زیاتر خه‌بات بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی بكه‌ن.