سدیق عه‌واڵی
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سیروانی نوێ، ئاستێكی باشی له خولی پلە سێ و پاڵاوتن و گه‌یشتن به خولی پله دووی یانه‌كانی عێراقدا نیشاندا، سه‌ركه‌وتووانەش قۆناغه‌كانی تێپه‌ڕاندووە، لە قۆناغی هه‌شت یانەی خولەکەدا، توانی 3-0 له یانه‌ی شه‌باب ئه‌میر باتەوە و بگاته قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرین.
ئێستا تیروپشك بۆ یارییەکانی ئەم قۆناغەش کراوە، بۆ یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه نوێیەش، چوار یانه (سیروانی نوێ، ئه‌كه‌د، ره‌د، سه‌ناعات حه‌ربیه) ماونه‌ته‌وه، یارییەکانیش بە سیستمی چوون و گه‌ڕانه‌وه دەبن، دەبێت دوێنێ دووشەممە یارییەکانی چوون کرابن، دواتریش یارییەکانی گەڕانەوەش دەکرێن؛
یاریی چوون- دووشه‌ممه 23/6/2025
*ره‌د × سیروانی نوێ- لە یاریگای ره‌د.
*سه‌ناعات حه‌ره‌بیه × ئه‌كه‌د - لە یاریگای سه‌ناعات.
یاریی گه‌ڕانه‌وه-شه‌ممه 28/ 6/ 2025
سیروانی نوێ × ڕه‌د - لە یاریگای سیروانی نوێ.
ئه‌كه‌د × سه‌ناعات حه‌ربیه- لە یاریگای ئه‌كه‌د.