مۆتۆ جی پی، لە ئیتاڵیا بانیایا نەیتوانی ركابەریی دوو براكە بكات

10:58 - 2025-06-25
وەرزش
30 جار خوێندراوەتەوە

پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواری مۆت جی پی بەردەوامە، ئەم مانگە،6/2025، قۆناغەكانی ئاراگۆن  و ئیتاڵیا كە هەشتەم و نۆیەم قۆناغ بوون كراون، مانگی پێشووش، دوو قۆناغی شەشەم و حەوتەم لە فەرەنسا و بەریتانیا كران.
سەبارەت بە قۆناغی ئیتاڵیا كە نۆیەمین قۆناغ بووە بكرێت، قۆناغێكی پڕ ململانێی سەخت بوو، بەتایبەتیش لە نێوان مارك ماركیز و فرانچیسكۆ بانیایا و ئەلیكس ماركیزدا.
لەگەڵ دەستپێكی پێشبڕكێیەكەدا، دەرچوونی ماركیز بێ وێنە بوو، بە تایبەتیش بەبەراورد لەگەڵ پێشبڕكێی خێراییدا، لە پێچی یەكەمدا شان بەشانی بانیایا دەڕۆیشت، بانیایا دەیویست لەبەردەم هاووڵاتیانی ئیتاڵیدا خۆی نەرمی نەنوێنێت، بۆیە لەپێچی دووەمدا، هێرشی بۆ سەر ماركیز دەستپێكرد، لەم خاڵەوە ئیتر ململانێیەكە لەنێوان ماركیز و بانیایا و ئەلیكسی برای ماركیزدا گەیشتە لووتكە، شەڕی گرتنی پێشەنگی زۆر گەرم بوو، بەجۆرێك كە لە پێچەكانی سێیەم و چوارەمدا، ركابەریی بانیایا لەگەڵ هەردوو برا ئیسپانییەكە گەیشتە ئاستێك لە پێچی پێنجەمدا تایەی پێشەوەی ماتۆڕە دۆکاتییەكەی بانیایا بەر تایەی دواوەی ماتۆڕە دۆكاتییەكەی ماركیز كەوت.
ئیتر لێرەوە دەركەوت كە بانیایا كێشەی لە پێشەوەی ماتۆڕەكەیدا هەیە و  ناتوانێت ركابەری مارك ماركیز بكات، تەنانەت ئەلیكسی برای ماركیش، توانی بۆ ماوەیەكی كاتی پێش مارك بكەوێت، بەڵام خێراییە بێ وێنە و شێتانەكەی مارك وایكرد هەردووكیان تێپەڕێنێت و لە پێچی نۆیەمەوە كەسی لەپێشەوە نەما و تاكۆتایی لە پلەی یەكەمیدا مایەوە، ئەلیكسیش توانی بانیایا بخاتە دوای خۆی و پێشی بكەوێت و پلەی دووەمی گرت، بانیایا پێچ لەدوای پێچ تادەهات، كێشەی زیاتری دەبوو، بەجۆرێك كە فابیۆ دی جیا ئەنتۆنیۆش پێشی كەوت و بانیایا تەنانەت لە چوونە سەر پلیكانەكانی بردنەوەش بێبەش بوو پاش فابیۆی سێیەم، بانیایا چوارەم بوو.
ریزبەندیی گشتی یەكەم تا پێنجەم، پاش تەواو بوونی قۆناغی ئیتاڵیا، بەمشێوەیەیە:
1- مارك ماركیز-ئیسپانیا (تیمی دۆكاتی) (270 خاڵ).
2- ئەلیس ماركیز – ئیسپانیا (گریسنی مۆتۆ تو)(230 خاڵ).
3- فرانچیسكۆ بانییایا – ئیتاڵیا (تیمی دۆكاتی)(160 خاڵ).
4- فرانكۆ مۆربیدیلی– ئیتاڵیا (تیمی ئێف ئار 46)(128 خاڵ).
5- فابیۆ دی جیانانتۆنیۆ-ئیتاڵیا(ئێف ئاڕ 46 ) (120 خاڵ).


قۆناغەكانی داهاتوو
*قۆناغی (10) هۆڵەندا- 29/6/2025.
*قۆناغی (11) ئەڵمانیا- 13/7/2025.
*قۆناغی (12) چیك- 20/7/2025.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان