ژمارەیەک کۆنگرێسمان داوای داخستنی گوانتانامۆ دەکەن

11:25 - 2025-06-25
جیهان
44 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی نوێنەری دیموکراتەکان، نامەیەکیان ئاراستەی ئیدارەی ترەمپ کرد و داوای داخستنی هەمیشەیی ناوەندی دەستبەسەرکردنی گوانتانامۆیان کرد.ووە
رۆژی دووشەممە، رەشیدە تلایب نوێنەری دیموکراتەکان ئەو نامەیەی لە ماڵپەڕی رەسمیی خۆی بڵاوکردەوە، ئەوەش دوای ئەو دەنگۆیانەی گوایە ئیدارەی ترەمپ بەنیازە نزیکەی نۆ هەزار کەس بنێرێت بۆ گوانتانامۆ.
لە نامەکەدا کە ئیمزای 15 ئەندامی کۆنگرێسی لەسەرە، داوای داخستنی هەمیشەیی ناوەندی دەستبەسەرکردنی گوانتانامۆیان کردووە، کە ئەم ناوەندە بە خراپ مامەڵەکردن و ئەشکەنجەدانی دەستگیرکراوان بەناوبانگ بووە.
لە بەشێکی تری نامەکەدا هاتووە «ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە گوانتانامۆ ناسراوە بە نادادپەروەری و ئەشکەنجەدان، بۆیە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ بۆ دەستبەسەرکردنی هەزاران کۆچبەر، نایاساییە».
ناوەندی دەستبەسەرکردن لە بنکەی گوانتانامۆ، لە 2002 بە فەرمانی جۆرج بوش سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دوای هێرشەکانی 11ی سێبتەمبەری 2001 دامەزراوە، بۆ دەستبەسەرکردن و لێکۆڵینەوە لە گومانلێکراوەکان و «تیرۆریستان».
ئاژانسەکان، ئازاد ئیبراهیم

بابەتە پەیوەندیدارەکان