کەناڵی NBC نیوز ئاشکرای کردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی دەستپێدەکاتەوە.
ئین بی سی نیوز، ئەوەشی راگەیاندووە، راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران، لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزاکانە.
کەناڵەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ستیف ویتکۆف نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران گفتوگۆکانی دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکانی ویتکۆف باس لە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن دەکات بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر تاران.
لە لایەکی دیکەوە، عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، ئامادەیی بنەڕەتی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی، داواشی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد، کە قسەو هەڵوێستەکانی خۆی نەرم بکاتەوە.