رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای زانیاری وردی کۆڤید19 لە چین دەکات

09:37 - 2025-06-28
جیهان
30 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبستی دۆزینەوەی سەرچاوەی سەرهەڵدانی کۆڤید 19، رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO داوای زانیاریی ورد لە چین دەکات.

سەرۆکی رێکخراوی WHO رایگەیاند، هەرچەندە پەتای کۆڤید19 بەشێوەیەکی بەربڵاو تێپەڕیوە، بەڵام مەترسییەکانی هەر ماون و بەردەوامیشە لە پەرەسەندن، بەجۆرێک هێشتا ملیۆنان کەس تووشی دەبن.

تیدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO وتیشی، زۆر شت دەربارەی پەتاکە دەزانن، بەڵام هێشتا وەڵامی ئەو پرسیارەیان لە چین دەست نەکەوتووە کە چۆن پەتاکە دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی رێگری لە سەرهەڵدانەوەی بکەن.

رێکخراوی WHO داوای لە حکومەتی چین کردووە، چەندین زنجیرەی DNA ی ڤایرۆسەکە لەناو نموونەی تووشبووان و زانیاری وردی لەسەر ئەو ئاژەڵانەی لە وهان دەفرۆشرێن رادەستی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بکات، بۆ ئەوەی توێژینەوەی فراوانی لەسەر بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان