راز لەتیف فاتیح، خاتوونێكی گەنجە و تەمەنی 24 ساڵە، دەرچووی بەشی پرۆگرامە لە پەیمانگەی كۆمپیوتەر، هەموو ژانرە ئەدەبییەكان بە تایبەتی شیعر و رۆمان دەخوێنێتەوە و لەو بوارەشدا دەنووسێت، پێی وایە نووسین واتە، بەتاڵكردنەوەی ناخی مرۆڤ، هێشتنەوەی جوانی و مێژوو بە زیندوویتی.
راز بە دوالاپەڕەی وت: بە گشتی خوێنەرێكی باشم، هەموو ژانرە ئەدەبییەكان بە تایبەتی (شیعر، رۆمان، چیرۆك) دەخوێنمەوە، بەڵام لە هەموویان زیاتر، خولیای خــــوێندنەوەی شیعر و رۆمانم، خاوەنی سێ كتێــــبم، یەكەمیان نامیلكــــەیەكی بچــــووكە بــــە نــــاوی (رازەكــــانی راز) كۆمەڵێك چیرۆكی مــــنداڵانــــەیــــە،كتـــێبی دووەمیــــان، رۆمــــانێكە بە ناوی (نیوەی من، تۆی) بە زمانێكی ئاسان و پاراو نووسیومە و تایبەتە بە گەنجە تازەپێگەیشتووەكان، باس لە ژیانی دوو برای دووانە دەكات كە یەكێك لەو دوو برایە لە تەمەنێكی كەمدا ماڵئاوایی لە ژیان دەكات. بەرهەمی سێیەمم، رۆمانێكە بە ناوی (گوڵە پەمەییەكان) بە زمانێكی سادە و كچانە نووسیومە، باس لە كچێكی كورد دەكات كە دەكەوێتە داوی خۆشەویستی لەگەڵ كوڕە كوردێكی رۆژئاوا، دوای چەندین بەربەست و ناخۆشی بەیەك دەگەن، بەڵام چارەنووس دووبارە لێكیان دادەبڕێت، ئەم رۆمانە باس لە خۆڕاگری و ئازایەتی عاشقێك دەكات كە بەردەوام لە ناخەوە لــــە جەنگدایە، جەنگی نێوان دڵ و عەقڵ. ئێستاش دوو كتێبم ئامادەی چاپە، یەكێكیان رۆمانە و ئەویتریان شیعرە.
وتیشی: نووسین واتە بەتاڵكردنەوەی ناخی مرۆڤ، نووســــین هێشــــــــــــتنەوەی جوانییــــەكانە بــــــــە زیندوویی، هێشتنەوەی مێـــــژووە بە زیندوویی، نووســـین بە شــــێوەیەك لــــــــە شێوەكان هەم بۆ نووسەر و هەم بۆ خوێنەر، خەمڕەوێنە، لە راستیدا نووسین و خوێندنەوە هەم میهرەبانت دەكەن و هەم ئاسۆی بیركردنەوەت بەرفراوان دەكەن. لەناو جیهانی رۆماننووسانی ژندا زۆر سەرسامم بە دوو نووسەری ژن، یەكێكیان (پەرینووشی سەنیعی) نووسەری ئێرانییە كە خاوەنی چەندین رۆمانە بە تایبەتی رۆمانی (بەشی من) سەرنجی راكێشاوم، دووەمیش (ئەلیف شەفەق)، نووسەری تورك.
لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا كە كۆمەڵێك چیرۆك و هەڵبەستی منداڵانە و رۆمانێكی ئامادەیە بۆ چاپ.
جەواد حەیدەری