رێگەی دەربەندیخان-ژاڵەناو قیرتاوكرا و سەرۆكی شارەوانیی قەزاكەش، ئاماژە بە جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژە دەكات، كە لە داهاتوویەكی نزیكدا بودجەیان بۆ تەرخاندەكرێت.
زریان سابیر سەرۆكی شارەوانیی دەربەندیخان، لەلێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: جگە لە نۆژەنكردنەوەی رێگەی سەرەكیی دەربەندیخان-ژاڵەناو، فولكەی بەردەم گومرگەكەش چاككرا، كە تێچووەكەی نزیكەی 200 ملیۆن دینار بوو، وتیشی: چەندین پرۆژەی دیكە لە پلاندایە و بەمنزیكانە بودجەیان بۆ تەرخاندەكرێت و دەخرێنە جێبەجێكردنەوە.
شارەزوور، محەمەد عەبدولڕەحمان