ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پرۆژە یاسایەکی ترەمپی پەسەند کرد

11:24 - 2025-06-29
جیهان
46 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پرۆژە یاسایەکی ترەمپی بۆ کەمکردنەوەی باج و زیادکردنی خەرجیی سەربازی و پاراستنی سنوور پەسەند کرد.
ئەنجومەنی پیران بەکۆی 51 دەنگ بەرامبەر 49 دەنگ، پرۆژە یاساکەی ترەمپی سەبارەت بە کەمکردنەوەی باج و زیادکردنی خەرجیی سەربازی پەسند کرد.

پرۆژە یاساکەی ترەمپ لە 940 لاپەڕە پێکدێت و بەهۆیەوە باج کەمدەکرێتەوە و بڕە پارەیەکی زیاتر بۆ یاساکانی کۆچ و پاراستنی سنور خەرجدەکرێت، هەرلەڕێی پڕۆژە یاساکەوە 150 ملیار دۆلار بۆ خەرجی سەربازی ئەمساڵی ئەمریکا زیاد دەکرێت.

ئیلۆن ماسک، سەرمایەداری ئەمریکیش وەک کاردانەوەیەک کە پێشتر لە ئیدارەکەی ترەمپ کشایەوە، پرۆژە یاساکەی بە وێرانکەر ناو بردووە و دەڵێت، ملیۆنان هەلی کار لەناو دەبات لە ئەمریکا و زیانی گەورە بە وڵاتەکە دەگەیەنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان