105 تۆڕی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان هەڵوەشێنرانەوە

11:29 - 2025-06-29
کوردستان
39 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی هەواڵێک کە رۆژنامەی (سەباح) بڵاویکردۆتەوە، وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە چوارچێوەی 16 هەڵمەتی چڕوپڕدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەڵای ماددەهۆشبەرەکان، هەڵوەشاندنەوەی 105 تۆڕی تاوانکاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی راگەیاند کە بەشدارن لە بازرگانیکردن و دابەشکردنی ماددە هۆشبەرەکان.
عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆی عیراق رایگەیاندووە، بە رێنمایی راستەوخۆی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، وەزارەتەکەیان ئەولەویەتی سەرەکی داوە بە مەلەفی دژە ماددەی هۆشبەر و بە بابەتێک کە لە تیرۆر کەمتر مەترسیدار نییە، دەزانێت.
ئەلشەمەری ئاماژەی بە سەرکەوتنی وەزارەتەکەی کرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە دەرکردنی 250 سزای لەسێدارەدان و 950 سزای هەتاهەتایی دژی تاوانبارانی ماددە هۆشبەرەکان لە ساڵی 2023ەوە، ئەمەش پێشهاتێکی بێوێنەیە بەراورد بە ساڵانی پێشوو.
کوردستانی نوێ، ئازاد ئیبراهیم

بابەتە پەیوەندیدارەکان