كۆمپانیا و شوێنكارەكان ناچاربكرێن بە جێبەجێكردنی رێنماییەكان و رێگاكانی خۆپارێزی

11:47 - 2025-06-29
کوردستان
48 جار خوێندراوەتەوە

لقی هەولێری سەندیكای كرێكارانی كوردستان، كار بۆ هۆشیاركردنەوەی كرێكاران و خاوەنكار و كۆمپانیاكان دەكات و لێپرسراوی راگەیاندنی سەندیكاش ئەوە دەخاتەڕوو كە لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا شەش كرێكار گیانیان لەدەستداوە.
حەسەن رەمەزان لێپرسراوی راگەیاندنی لقی هەولێری سەندیكای كرێكارانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: لەمساڵدا شەش كرێكار لە شوێنی كارەكانیان گیانیان لەدەستداوە، پێنج كرێكاریش برینداربوون، وتیشی: بەئامانجی پاراستنی گیانی كرێكاران و رێگەگرتن لە رووداوە نەخوازراوەكان، بەهاوكاریی رێكخراوی كاری جیهانی و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، چەندین كۆڕ و سیمینارمان رێكخستووە و كرێكار و خاوەنكار و كۆمپانیاكان هۆشیاركراونەتەوە و رێكارەكانی خۆپارێزییان پێوتراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە یەكێك لە ئامانجەكانی سەندیكا ئەوەیە كرێكاران و خاوەنكارەكان رێگاكانی سەلامەتی رەچاوبكەن و لە شوێنی كارەكانیان جلوبەرگ و پێڵاو و كڵاوی گونجاو بپۆشن، ئەوەش تاكە رێگەی پاراستنی گیانی كرێكارانە و هەوڵەكانیش بەو ئاڕاستەیەن ناوەندەكانی كار ناچاربكرێن بە جێبەجێكردنی رێنماییەكان و رێگاكانی خۆپارێزی.
هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

بابەتە پەیوەندیدارەکان