دەسەڵاتی دادوەری عیراق، ئیبراهیم حسین جێگری جێگری سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای فیدراڵی کاندید کردووە.
میدیاکانی عیراق بڵاویانکردەوە، دوای كۆبوونەوەی لیژنەیەك لە دادگای فیدراڵی عیراق، بڕیار دراوە بە پەسەندكردن و رەوانەكردنی سەرۆكی ئێستای دادگای فیدراڵی، دادوەر جاسم محمد عەبود، بۆ خانەنشینبوون بە هۆكاری تەندروستی.
ئاماژەی بەوەشكراوە، لە ئێستادا داوا لە سەرۆكایەتی كۆمار كراوە بۆ دەركردنی مەرسومی سەرۆكایەتی بۆ دەستنیشانكردنی جێگری سەرۆكی دادگای پێداچوونەوە وەك سەرۆكی دادگای فیدراڵی، بۆ ئەوەی وڵاتەكە نەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە.
ئەو رێكارانەی دەسەڵاتی دادوەری عیراق لە كاتێكدایە، كە پێشتر بەهۆی فشاری حكومەت لەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی كەیسی خور عەبدوڵڵاوە، نۆ ئەندامی ئەو ئەنجومەنە دەستیانلەكاركێشایەوە، پاشان سەرۆكی ئەنجومەنەكەش داوای خانەنشینبوونی پێشكەشكرد