رێکخراوی CPT ی ئەمریکی رایگەیاند، شەڕ و پێکدادان لە سنووری ئامێدیی پارێزگای دهۆک لە نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان رانەگیراوە و روو لە هەڵکشانە.
راشیکەیاندووە، لەم مانگەدا بۆردوومانەکان لە سنووری ئامێدی بەردەوامە بۆ سەرچیای مەتینا و گوندەکانی بەری گارێ.
رێکخراوەکە دەڵێت، هەر لەم ماوەیەدا سێ هێرشی پەکەکەمان بۆ سەر بارەگای سەربازیی سگیرێ لە ئامێدی تۆمارکردووە.
دەشڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیاوە لەمساڵدا سێ هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
سی پی تی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی بۆردومانەکانەوە رەز و باخی هاووڵاتیانیان سووتاوە و زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.