بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی چواری ئەمساڵ دەکرێت.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی، رایگەیاند ماددەکان بریتین لە برنج، شەکر، زەیت، نیسک، لەتکەنۆک و دۆشاو، کە لە رێگەی 32 بنکەوە دابەش دەکرێن. ناوبراو دڵنیاییشی دا کە خۆراکی پێویست لە کۆگاکاندا هەیە و هۆکاری دواکەوتنیش پەیوەستە بە رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانیی عیراقەوە.