وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق بڵاویکردەوە، ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون بەرێژەی %71 زیادیکردووە و گەیشتووەتە 179 حاڵەتی پشتڕاستکراوە، لەنێویاندا 23 حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە، زیقار کە زۆرترین ژمارەی توشبووانی هەیە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە تێیدا لە ژێر کۆنترۆڵدایە.
دکتۆر سائر سەبری حسێن بەڕێوەبەری بەشی پەتا لە ڤێتێرنەری وەزارەتی کشتوکاڵ، بە رۆژنامەی ئەلسەباحی راگەیاندووە: ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 179 کەس و 23 حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە.
باس لەوەشدەکات، لە زیقار 50 تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە، لە بەغدا 28 حاڵەت و 8یش گیانیانلەدەستداوە، کەمترین ژمارەی تووشبووان کە تەنها یەک حاڵەت بووە، لە کەربەلا، نەجەف، ئەنبار و سەڵاحەدین تۆمارکراوە.