سبەی چوارشەممە، خولی ئەستێرەكانی عیراق دوا هەنگاوی دەنێت و یارییەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی دەكرێن.
ئەم خولە بەرلەوەی ئەم یارییانەی هەفتەی كۆتایی بكرێن، لە هەفتەكانی پێشوودا ئەوە یەكلایی بۆوە كە:
*شورتە پاڵەوانی ئەمساڵی خولەكەیە، زەورا دووەم و زاخۆ سێیەمی ئەم خولەیە.
* هەردوو یانەی كەربەلا و حدود، بۆ خولی نایابی یانەكانی عیراق دابەزیون.
*بەڵام یارییەكانی ئەم هەفتەی كۆتاییە، دوا ریزبەندیی چوارەم تا پلەی 18 یەم یەكلایی دەكاتەوە.
* گۆڵكاری ئەمساڵی ئەم خولە یەكلایی دەكاتەوە، هەرچەندە بۆ گۆڵكاری ئەمساڵ، موهەنەد عەلی لە یانەی شورتە بە 27 گۆڵ بێ ركابەرە و گۆستافو هینریكی لە یانەی زاخۆ دووەم گۆڵكەرە و 17 گۆڵی هەیە .
یارییەكان
سبەی چوارشەممە یارییەكانی هەفتەی كۆتاییە بەمشێوەیە دەستپێدەكەن و تا رۆژی هەینی ئایندە بەردەوام دەبن:
چوار شەممە 2/7
*كەرمە × زاخۆ.
*ئەلقاسم× شورتە.
*مینا × دیالە.
*نەفت × زەورا.
پێنجشەممە 3/7
كەرخ × دهۆك.
نەورۆز × كارەبا.
*نەجەف× تەڵەبە.
*قووەجەوی×نەوتی مەیسان.
هەینی 4/7
*نەوتی بەسرە×هەولێر.
*كەربەلا × حدود.
یاریی دواخراو
دیارە لەم خولەدا چەند یارییەکی دواخراو هەن كە ماون بكرێن، یەكێك لەو یارییانە یاریی هەولێر × دهۆك بوو، یارییەكە كرا و هەولێر 2-1 براوە بوو، لەم یارییەدا ئاڵۆزی و كێشە و شەڕو شۆڕ دروستبوو، یەكێتیی تۆپی پێی عیراق چەندین سزای یانەی دهۆكی دا و یاریی دواتری كە بەرامبەر نەورۆز بوو، بەبێ هاندەر کراو و نەورۆز 4-1 یارییەکەی بردەوە، یارییەکەش دوا یارییەکانی هەفتەی 37 بوو بکرێت.