یارییەكانی قۆناغی دووەم و 16 یانەی مۆندیالی یانەكان، لە رۆژی شەممەی رابردوو 28/6 –ەوە دەستیانپێكردوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کۆتاییاندێت، پاشان یارییەکان پێدەنێنە قۆناغی 8 یانەوە.
سەرجەم یەكەم و دووەمی گروپەكان گەیشتوونەتە ئەم قۆناغەی یارییەكان، بەپێی سیستمی دانراو بۆ یارییەكان، پاریس سانجێرمان × ئینتەر مەیامی، فلامینگۆ × بایرن مونشن، بروسیا دۆرتمۆند × مۆنتێری، ریاڵ مەدرید × یۆڤانتۆس لە بەرێكی یارییەكانی قۆناغی دووەمەدان و یەكێك لەم یانانە دەگاتە یاریی كۆتایی.
بەرەكەی تری یانەكان، 8 یانەی تر دەكات، ئەمانیش یەكەم و دووەمی گروپەكانیان بوون، یەكێكیش لەم یانانە دەگاتە یاریی كۆتایی: پاڵمیراس × پۆرتۆ، بەنفیكا × چێڵسی، ئینتەرمیلان × فلۆمێنیسی، مان سیتی × هیلال، یارییەكانیش بەردەوامن و ئەمشەو دوو یاریی تریان دەکرێن، هێندێکیش لە ئەنجامەکان بەمشێوەیە بوون:
شەممە 28/6
* پاڵمیراس 1 × 0 پۆرتۆ.
* بەنفیكا 1 × 4 چێڵسی.
یەكشەممە 29/6
* پاریس سانجێرمان 4 × 0 ئینتەر مەیامی.
* فلامینگۆ2 × 4 بایرن مونشن.
دووشەممە 30/6
* ئینتەرمیلان×فلۆمێنیسی-سەعات 10 ی شەو.
سێشەممە 1/7
* مان سیتی × هیلال-سەعات 4 ی بەیانی.
* ریاڵ مەدرید × یۆڤانتۆس-سەعات 10 ی شەو.
چوار شەممە 2/7
*بروسیا دۆرتمۆند×مۆنتێری-سەعات 4 ی بەیانی.