كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی تەمەن 40 ساڵ، بۆندەكەی لەگەڵ یانەی نەسری سعودی بۆ دوو ساڵی تر نوێكردەوە.
یانەی نەسر لە پەیجی رەسمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ئەم هەواڵەی بڵاوكردۆتەوە، وەك لە هەواڵەكەدا هاتووە، ئەم یاریزانە ناودارەی جیهان، تا تەمەنی 42 ساڵی لە یانە سعودییەكە بەردەوام دەبێت.
رۆناڵدۆش لە پەیجی رەسمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، دوای ئیمزاكردنی بۆندەكە، نووسیویەتی: سەرەتای فەسڵێكی نوێ، هەمان خەون و ئارەزوو، باپێكەوە مێژوو بنووسینەوە.