پیرۆزە لە یانەی سیروانی نوێ

12:18 - 2025-07-01
وەرزش
25 جار خوێندراوەتەوە

خولی تۆپی پێی پلە سێی یانەكانی عیراق پێی نایە یاریی كۆتاییەوە و تیپی یانەی سیروانی نوێی شاری سلێمانی، لایەنێكی یاریی كۆتاییەكەیە و بۆ خولی پلە دووی یانەكانی عیراقیش سەركەوت.
ئەم دەستكەوتەی تیپی یانەی سیروانی نوێ پاش ئەوە هات، لە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینی خولەكەدا، لەدەرەوەی یاریگای خۆی 0-0 لەگەڵ یانەی ئەلرەد یەكسان بوو، پاشان لە یاریی گەڕانەوەدا كە لە سلێمانی كرا، سیروانی نوێ بردنەوەیەكی گەورەی تۆمار كرد و 5-0 لە یانەی ناوبراوی بردەوە.
بەمەش سیروانی نوێ، یەكەم؛ بۆ خولی پلە دووی یانەكانی عیراق سەركەوت، دووەم؛ یاریی كۆتایی ئەمساڵی ئەم خولەش دەكات، یارییەكەشی لەگەڵ یانەی سەناعات حەربی دەبێت كە ئەمیش توانی لەم قۆناغەی یارییەكاندا هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە لە یانەی ئەكەد بباتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان