خولی جامی یانەكانی عیراق؛

نەورۆز و زاخۆ کلاسیکۆی كوردستان و تەڵەبە و شورتە دێربی بەغدا دەكەن

12:25 - 2025-07-01
وەرزش
8 جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژێک لەمەوبەر، قورعە بۆ یارییەكانی قۆناغی 8 یانەی خولی جامی یانەكانی عیراق لە بارەگای یەكێتیی تۆپی پێی عیراق كراو یارییەكانی ئەم قۆناغە نوێیە دەركەوتن.
لەم قۆناغەی خولەكەدا سێ یانەی كوردستان بەشدارن، ئەوانیش یانەكانی (نەورۆز، زاخۆ و دهۆك)ن، لە ئەنجامی قورعەشدا دوو یانەی كوردستان بەریەكتر كەوتن ئەوانیش هەردوو یانەی زاخۆ و نەورۆز دەبن و دهۆكیش لەگەڵ مینا یاریی دەكات و ئەنجامی قورعەكەش بەمشێوەیە دەرچوو:
-1 دهۆك      ×   مینا.
-2 قووەجەویە × نەجەف.
-3 زاخۆ       × نەورۆز.
-4 تەڵەبە    ×  شورتە.
*رۆژی 8/7/2025 یارییەكانی قۆناغی 8 یانە  دەکرێن.
*رۆژی 11/7/2025 یارییەكانی قۆناغی 4 یانە  دەکرێن.
*رۆژی 15/7/2025 یاریی کۆتایی دەکرێت.
*یارییەكانی  قۆناغی 8 یانە لە یاریگای یانەكانی لای راست دەکرێن.
*براوەكان لەم یارییانەوە بەمشێوەیە لەگەڵ یەكتر یارییەكانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و پێشكۆتایی دەكەن:
*براوەی یاریی 1×براوەی یاریی 2.
براوەی یاریی 3 × براوەی یاریی 4

بابەتە پەیوەندیدارەکان