پرۆژەی ئاوی سەیدخەلیل چووە بواری جێبەجێکردنەوە و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیانیش رایدەگەیەنێت: بەردەوامن لە خزمەتکردنی هاووڵاتییانی ناوچەکە.
سالار عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان هەستان بە دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی گوندی سەیدخەلیلی دەروێش حسێن سەر بەقەزای کەلار و بەمەش چارەسەری کێشەی کەمئاوی گوندەکە کرا.
راشیگەیاندووە، پرۆژەکە لەسەر ئەرکی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە و درێژیی تۆڕەکەش هەزار و 500 مەترە.
گەرمیان، حسێن عەزیز