%92ی كارەكانی رێگەی گوندی چاڵاوا تەواوبووە

12:56 - 2025-07-01
کوردستان
36 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی، لە راگەیەنراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو كە كارەكانی نۆژەنكردنەوە و رێكخستنەوەی گوندی چاڵاوا بەرەو تەواوبوون دەچن.
بەپێی راگەیەنراوەكە «كارەكانی نۆژەنكردنەوەی رێگەی گوندی چاڵاوا لە دۆڵی جافایەتی سەر بە ناحیەی سورداش بەردەوامە، كە درێژیی رێگەكە 600 مەترە و %92ی كارەكانی تەواوبووە و پرۆژەكەش بریتییە لە بڕین و لابردنی قیری كۆن و چاككردنی چاڵ و رۆچوونەكان و فراوانكردن و رێكخستنەوە و قیرتاوكردنی رێگەكە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان