وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند: لە ئێستادا کاری گەورەکردن و فراوانکردن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەردەوامە کە 26 پرۆژە لەخۆدەگرێت و تا کۆتایی ئەمساڵیش سێ فرۆکەخانەی نوێ دەکرێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی عیراقی (واع) لێدوانێکی مەیسام سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی بڵاوکردەوە و دەڵێت «حکومەت پلانی ستراتیژی گرنگی داڕشتووە بۆ پەرەپێدانی کەرتی فڕۆکەوانیی مەدەنی، لەوانە دروستکردنی فڕۆکەخانەکان»
راشیگەیاندووە «لە پلانماندایە ئەمساڵ سێ فڕۆکەخانەی گەورە لە موسڵ، کەربەلا و ناسریە بکەینەوە و بیخەینە خزمەت وڵاتەکەمانەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دروستکردنی فڕۆکەخانەی نوێ هاوکات بوو لەگەڵ کارەکانی نۆژەنکردنەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کە 26 پڕۆژە لەخۆدەگرێت و گەشەسەندنێکی بەرچاو لە ژێرخانی عیراقدا بەدەستدەهێنێت.