دەم پارتی: هەفتەی داهاتوو پرۆسەی چەكدانان دەستپێدەكات

07:33 - 2025-07-03
کوردستان
21 جار خوێندراوەتەوە

ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رۆژانی داهاتوو بۆ پرۆسەی چەكدانان زۆر گرنگ و مێژووییە، بەپێی زانیارییەكان ئامادەكاری دەكرێت بۆ دەستپێكردنی پرۆسەكە، بەمەش دەچینە نێو قۆناغێكی نوێوە، لەماوەی هەفتەی داهاتوودا چەند هەنگاوێكی گرنگ دەنرێت و هەمووان شاهێدی ساتێكی مێژوویی دەبن.

وتەبێژی دەم پارتی وتیشی، پرۆسەكە لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، ئەم هەنگاوانە بەپێی راسپاردەكانی كۆنگرەی پەكەكەیە و جێبەجێ دەكرێت و دەتوانین بڵێین خەریكە دەچینە نێو قۆناغێكی نوێ. بێگومان لایەنێكی ئەم قۆناغەش ئەو كۆمسیۆنەیە كە چاوەڕوان دەكرێت لە پەرلەمانی توركیا دامەزرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان