رفعەت عەبدوڵڵا بۆ ناوەندی بازاڕی مەڵبەندی سلێمانی: رایەڵەیەکی بەهێز لەگەڵ کاسبکاران دروستبکەن

08:50 - 2025-07-03
کوردستان
44 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەئامادەبوونی هەڤاڵ تەحسین نامیق، لەگەڵ (ناوەندی بازاڕی مەڵبەندی یەکی سلێمانی) کۆبووەوە.
 هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی، رایگەیاند، سلێمانی ژینگەیەکی هێمن و ئارامە بۆ سەرجەم کاسبکار و بازرگانان و تەئکیدیکردەوە، یەکێتی وەک هەمیشە لەهەوڵی پەرەپێدانی زیاتردایە بۆ گەشەی زیاتر بەبازاڕ و رەخساندنی کەشێکی لەبارتر بۆ کاسبکارانی شارە حەیاتەکە.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە یەکێتی هاوکار و هاریکاری کاسبکارانە و ناوەندی ناوبازاڕی راسپارد، پشتیوان و هاوکارێکی بەردەوامبن، لەوبارەیەوە وتی: رایەڵەیەکی بەهێز و میانەیەکی گەرم لەگەڵ کاسبکارانی بازاڕ دروستبکەن و کارئاسانیان بۆ بکەن.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان