روسیا بە رەسمی دان بە حکومەتی تاڵیباندا دەنێت

12:28 - 2025-07-04
جیهان
35 جار خوێندراوەتەوە

روسیا وەک یەکەم وڵاتی جیهان، بە رەسمی دانی بە حکومەتی تاڵیباندا نا لە ئەفغانستان. 
وەزیری دەرەوەی تاڵیبان ئەم هەنگاوەی بە "بوێرانە" ناوبرد و رایگەیاند کە ئەمە دەبێتە نموونەیەک بۆ وڵاتانی دیکە.

ئەمیر خان موتەقی، وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) رایگەیاند: "بڕیارەكەی روسیا بڕیارێكی بوێرانەیە".
هەروەها جەختیکردەوە کە "ئێستا پرۆسەی دانپێدانان دەستیپێکردووە و روسیا یەکەمین وڵاتە" کە ئەم هەنگاوە دەنێت، بەمەش رێگە بۆ وڵاتانی دیکەش خۆش دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان