بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سێ سەرۆک شارەوانیی سەر بە جەهەپە لە تورکیا بە تۆمەتی "تاوانی رێکخراو" دەستگیرکران، ئەمەش وەک درێژەی ئەو ئۆپراسیۆنانەی دژی حزبەکە دەستیپێکردووە.
بەگوێرەی میدیاکان، سەرۆک شارەوانییەکانی ئەدەنە، سەمسۆر و ئەنتاڵیا دەستگیرکراون. بەمەش ژمارەی ئۆپراسیۆنەکان دژی شارەوانییەکانی جەهەپە گەیشتە شەش ئۆپراسیۆن، کە پێشتریش سەرۆکی شارەوانییەکانی ئیزمیر و ئیستانبوڵ-یان گرتبووەوە.