گەورەترین پارك لە جەلەولا دروست دەكرێت

09:33 - 2025-07-06
کوردستان
39 جار خوێندراوەتەوە

شارەوانیی جەلەولا، كاركردنی لە پرۆژەی گەورەترین پارك لە گەڕەكی شەهیدان دەستپێكردووە و سەرۆكی شارەوانیش دەڵێت: دەیكەینە جوانترین پارك.
ئەندازیار محەمەد كەریم سەرۆكی شارەوانیی ناحیەی جەلەولا، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پاركێكی گەورە هەبوو لە گەڕەكی شەهیدانی جەلەولا، بەهۆی كەمتەرخەمی و پشتگوێخستنییەوە، بەتەواوی وێران ببوو، هاووڵاتیان گلەیی زۆریان دەكرد لەوبارەیەوە و  داواكاربوون نۆژەنبكرێتەوە، وتیشی: دوای دانانی دیزاینێكی نوێ و سەردەمیانە، شارەوانیمان  سەرپەرشتی دووبارە جێبەجێكردنەوەی دەكات و دەیكەینە جوانترین پارك.
خانەقین، ئارۆ سامان

بابەتە پەیوەندیدارەکان