به‌م دواییه سێیه‌مین قۆناغی پاڵه‌وانێتیی پایسكلسواریی یانه‌كانی عیراق بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی ته‌مه‌ن و جۆره جیاجیاكانی ئه‌م پێشبڕكێیه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
له‌م قۆناغه‌ی هه‌ولێردا له ئاستی پێشكه‌تووانی كچاندا تیپی یانه‌ی نه‌ورۆز توانی پێشه‌نگی و پله‌ی یه‌كه‌میی ئه‌م قۆناغه بگرێت و به‌م ئه‌نجامه‌ش قه‌ره‌بووی قۆناغه‌كانی تری کرده‌وه كه له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌مدا بوو، بەموش توانی بگه‌ڕێته‌وه پله‌ی یه‌كه‌می گشتی پاڵه‌وانێتییه‌كه، له‌سه‌ر ئاستی تاكی كچانیشدا هه‌ر بۆ پێشكه‌وتووان له‌نیا هادی توانی پله‌ی یه‌كه‌می و زه‌هرا مه‌سعه‌د پله‌ی دووه‌می بگرێت و پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.