دوای نۆژەنكردنەوەی سەر پردی كەركوك، كاسبكار و دوكاندارەكانی سنوورەكە ئاگاداركراونەتەوە خۆڵ و خاشاك فڕێنەدەن.
ئەندازیار دەنیز شوكر بەڕێوەبەری كەرتی یەكی شارەوانیی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوای نۆژەنكردنەوەی سەر پردی كەركوك، تیمەكانمان هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەكانیان دەستپێكرد و پاشماوە و خاشاكی ژێر پردەكەشیان لابرد، وتیشی: بۆ جوانتركردنی ناوبازاڕ و شوێنە گشتییەكانی سنوورەكە، تیمەكانمان سەرقاڵی شۆردنی شەقامی گەراجی سلێمانی تا شەقامی شۆریجەن و بەبەردەوامی پاكدەكرێتەوە، جگەلەوەش پاككردنەوەی ئەمبەر و ئەوبەری كەنارەكانی چەمی خاسە دەستپێكراوە و تەواوی پاشماوەكان لادەبرێن.
كەركوك، هێمن ئەحمەد