ئەمڕۆ دووشەممە، سەعات 3:00ی پاشنیوەڕۆ، وەفدێکی دەم پارتی (پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان) لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
وەفدەکە لە پێرڤین بوڵدان و میتات سانکار پێکهاتووە و بڕیارە پێش ئەردۆغان لەگەڵ هاوسەرۆکانی پارتەکە تونسێر باکرهان و تولای هاتیمۆغولاری، کۆبوونەوەی هەماهەنگی ئەنجام بدەن، بۆ تاوتوێکردنی کۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ ئەردۆغان.