دابڕینی ناحیه‌ی كۆكس له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان، هاووڵاتیانی ناحیەکە دەهێنێتە دەنگ

01:04 - 2025-07-07
کوردستان
24 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتووانی ناحیەی کۆکس داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن کاربکات بۆ وەستانی ئەو هەوڵانەی کە دەیەوێت ناحیەی کۆکس لە ئیدارەی گەرمیان داببڕێت.
چۆمان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دانیشتووانی سنووری ناحیه‌ی كۆكس سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و داوایانكرد حكومه‌تی هه‌رێم كاربكات بۆ راگرتنی بڕیاری دابڕانی ناحیه‌ی كۆكس له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان.
لەو بارەیەوە سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، بڕیاری دروستكردنی قه‌زایه‌كی نوێ و گواستنه‌وه‌ی ناحیه‌ی كۆكس بۆ سه‌ر ئه‌و قه‌زایه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ سنووری ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عیراقه‌ و نابێت له‌ رووی ئیدارییه‌وه‌ گۆڕانكاری تێدابكرێت.
وتیشی، له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان رێكاره‌ پێویسته‌كانی گرتۆ‌ته‌به‌ر به‌ ئامانجی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات.
گەرمیان، حسێن عەزیز

بابەتە پەیوەندیدارەکان