كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی بانكی بۆ كارمه‌ند و مووچه‌خۆرانی كه‌رتی تایبه‌ت له عیراق ده‌ستیپێكردووه.
د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئێستا باس ده‌كرێت له‌باره‌ی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت (ته‌وتین) له هه‌ندێك كۆمپانیا ده‌ستیپێكردووه، بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و مووچه‌خۆران له كه‌رتی تایبه‌ت، هاوشێوه‌ی كه‌رتی گشتی ببن به خاوه‌نی ژماره‌ی بانكیی خۆیان، وتیشی: به‌بانكیكردنی مووچه یه‌كێكه له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ، به‌تایبه‌تی بانكی ناوه‌ندی، كه له چوارچێوه‌ی ریفۆرمی دامه‌زراوه بانكییه‌كاندا كاری بۆ كردووه، ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی پاره‌ی كاشه له مامه‌ڵه‌كردندا، بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران ببن به خاوه‌نی ژماره‌ی بانكیی تایبه‌ت به خۆیان، راشیگه‌یاند: به‌بانكیكردنی مووچه له هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا، واده‌كات خه‌رجیی حكومه‌ت له چاپكردنی پاره كه‌مبكرێته‌وه، هاووڵاتیان پێویستیان به هه‌ڵگرتنی پاره‌یه‌كی زۆری كاش نه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و باشتر راییكردنی مامه‌ڵه‌كان.
پ.د.ئه‌یوب سماقه‌یی مامۆستای زانكۆ و سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای ئابووریناسانی كوردستانیش به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: به‌بانكیكردنی مووچه بناغه‌یه‌كه بۆ دروستكردنی سیستمێكی دارایی ژماره‌یی یه‌كگرتوو.
هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵڵا