لە کەلکەسماق، زیاتر لە 80 دۆنم پاوان و دارستان سووتان

11:47 - 2025-07-08
کوردستان
26 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بەجێهێشتنی پاشماوەی ئاگری گەشتیارانەوە، لە گوندی کەلکەسماق-ی قەزای دوکان، ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.
عەمید هێمن کەمەرخان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە سنووری گوندی کەلکەسماق سەربە قەزای دوکان بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی بەرفراوانەوە زیاتر لە 80 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی، سووتان.
وتیشی، ئاگرەکە بەهۆی بەجێهێشتنی  پاشماوەی ئاگری  گەشتیارانەوە  بووە و زەرەروزیانیکی ماددی زۆری هەبووە.
دوکان، بێستون شارستێنی 

بابەتە پەیوەندیدارەکان