نێردەی ترەمپ: دیالۆگی ئیسرائیل و سوریا دەستیپێکرد

11:49 - 2025-07-08
جیهان
21 جار خوێندراوەتەوە

تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا، دەستپێکردنی دیالۆگی نێوان ئیسرائیل و سوریای ئاشکراکرد و دەڵێت: هەمووان بەپەلەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
لە هەفتەکانی رابردوودا هەواڵ و راپۆرتی میدیایی لەبارەی پەیوەندیی راستەوخۆی نێوان سوریا و ئیسرائیل بڵاودەکرایەوە، بەڵام تساحی هەنگبی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل لە چەند رۆژی رابردوودا ئاشکرایکرد، کە خودی خۆی سەرپەرشتی دیالۆگی راستەوخۆی سیاسی و ئەمنیی دەکات لەگەڵ حکومەتی سوریا.
چەند سەرچاوەیەکی سوری رایانگەیاند: هەردوولا نزیکن لە ئیمزاکردنی رێککەوتنی ئاشتی بەرلە کۆتایی ئەمساڵ، کە تێیدا پاشەکشێی پلەبەندیی ئیسرائیل لە خاکی سوریادا لەخۆدەگرێت لەنێویاندا لە چیای ئەلشێخ، کە یەکێکە لەو خاڵە ستراتیژیانەی دەکەوێتە جۆلانەوە و لە 8ی دێسەمبەری ساڵی 2024ەوە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئیسرائیلدایە.
کوردستانی نوێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان