لە پردێ چەندین پرۆژە راگیراون و چیتر كاریان تێدا ناكرێت، بەڕێوەبەری شارەوانیش ئەوە دەخاتەڕوو ناچارن كار لەو پرۆژانەدا بكەن كە تێچووەكانیان كەمە.
ناز عەبدولخالق بەڕێوەبەری شارەوانیی پردێ لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: ژمارەیەكی زۆر پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ پردێ لەلایەن ئیدارەی پارێزگای كەركوكەوە ئامادەكراون بۆ جێبەجێكردن، بەڵام بەهۆی تەرخاننەكردنی بودجە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، بەشێكیان كارەكانیان راگیراون، بەشێكیشیان نەخراونەتەوە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە ئێستا بڕێكی كەم پارە لەبەردەستدایە، بۆیە ناچارن تەنها ئەو پرۆژانەی تێچووەكانیان كەمە كاری تێدابكەن، وتیشی: لە داهاتوویەكی نزیكدا جێبەجێكردنی بەشێك لە پرۆژەكان دەستیپێدەكرێت و هەر كاتێكیش بودجەی پێویست تەرخانكرا، لەماوەیەكی كەمدا جێبەجێكردنی تەواوی پرۆژەكان دەستپێدەكەن.
عومەر ئاوارە