دەستەیــــــەكــــی نـــوێــی بــەڕێــوەبـــەری

11:58 - 2025-07-08
وەرزش
14 جار خوێندراوەتەوە

بەسەرپەرشتیی یەكێتیی تۆپی پێی عیراق، لە هۆڵی خوالێخۆشبوو سەڵاح محەمەد كەریم لە سلێمانی، هەڵبژاردن بۆ دەستەی نوێی بەڕێوەبەری لقی سلێمانی یەكێتیی تۆپی پێی عیراق كرا.
لە هەڵبژاردنەكەدا، كاروان شێخ زیرەك بە سەرۆكی نوێی لقەكە دیارییكرا و هەریەكە لە شێروان كەمال بە جێگر و پەرێز محمەد بە ئەندام و لێپرسراوی كاروباری خانمان و سەڵاح شێخ ئەمین و فەهمی محەممەد بە ئەندامانی لقی سلێمانی دیارییكران.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان