ئەنجامەكانی خانمانی عیراق زۆر خراپ بوون

12:11 - 2025-07-08
وەرزش
18 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی چەند رۆژێكە یارییەكانی پاڵاوتنی تیپی تۆپی پێی خانمانی وڵاتانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە دوا یارییەكانی ئوسترالیا 2026 دەستیپێكردووە و یارییەكانیش بەردەوامن.
هەڵبژاردەی خانمانی عیراق، یەكێك بوو لە هەڵبژاردە بەشدارەكان، لە گروپی دووەمدا یاریی دەكرد، یارییەكانی ئەم گروپەش لە تایلەند بەڕێوە چوون، بەڵام ئەنجامەكانی خانمانی عیراق زۆر خراپ بوون، لە كۆی 4 یاریی كە لە گروپەكەیدا كردنی، 1 یاریی بردەوە و 1 یاریی یەكسان بوو، 2 یاریشی دۆڕاند بەمشێوەیە:
*عیراق 0 × 5 هیندستان.
*عیراق 0 × 7 تایلاند.
*عیراق 5 × 2 مەنگۆلیا.
*عیراق 0 × 0 تیمۆری خۆرهەڵات.
بەمەش تەنیا 4 خاڵی كۆكردەوە.
تیپی 34 وڵات بەشداریی لەم پاڵاوتنانەدا دەكەن، بەسەر 8 گروپدا دابەشكراون، شەش گروپ 4 هەڵبژاردە و دوو گروپیشیان 5 هەڵبژاردە لە خۆ دەگرن، یارییەكانیش بە شێوەی گردبوونەوە لە وڵاتێك بەمشێوەیە دەكرێن:

گروپەكان
گروپی یەكەم - ئوردون (وڵاتی میوانداریكەر) ئێران، لوبنان، سەنگافورە، بۆتان.
 گروپی دووەم - تایلەند (وڵاتی میوانداریكەر) هیندستان، مەنگۆلیا، عیراق، تیمۆری خۆرهەڵات.
گروپی سێیەم - میانمار (وڵاتی میوانداریكەر) بەحرەین، بەنگلادیش، توركمانستان.
گروپی چوارەم - ئەندەنوسیا (وڵاتی میوانداریكەر) چینی تایبیە، قیرغیزستان، پاكستان.
گروپی پێنجەم - ڤێتنام (وڵاتی میوانداریكەر) گوام، ئیمارات، ماڵدیڤ.
گروپی شەشەم - ئۆزبەكستان (وڵاتی میوانداریكەر) نیپال، لاوس، سیریلانكا.
گروپی حەوتەم - كەمبۆدیا (وڵاتی میوانداریكەر)هۆنگ كۆنگی چین، سعودیە.
گروپی هەشتەم -تاجیكستان (وڵاتی میوانداریكەر) كۆریای باكوور، مالیزیا، فەلەستین.
لەم پاڵاوتنانەوە یەكەمی هەر 8 گروپەكە و ئوسترالیای وڵاتی میوانداریكەر، دەگەنە دوایارییەكان كە بڕیار وایە لە سێ شاری ئوسترالیا رۆژی 1 تا26/3/2026 بەڕێوە بچن.
لە گروپی سێیەمیشدا یارییەکان کۆتاییان هاتووە و خانمانی بەنگلادیش یەکەمی گروپەکە بوون، لە گروپی چوارەمیش چینی تایبیە یەکەم بووە و لە گروپی پێنجەمیش ڤێتنام یەکەم بووە و لە گروپی شەشەمیش ئۆزبەکستان یەکەم بووە و بۆ دوا یارییەکان سەرکەوتوون. 

 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان