خولی باسكه‌ی یانه‌كانی كوردستان بۆ سه‌رجه‌م ئاست و ته‌مه‌نه‌كان بۆته مانگی یه‌كشه‌وه و كه‌س نایبینێت و زۆر به‌ده‌گمه‌ن خولێكی باسكه رێكده‌خرێت، كه رێكیشده‌خرێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا كۆتاییدێت و ئه‌مه‌ش هیچ خزمه‌تێك به ئاستی یارییه‌كه ناكات و له ئاستی خواستی یاریزانانی یانه‌كانی كوردستاندا نییه.
لقی سلێمانی یه‌كێتیی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌م و كوڕییه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزشه له‌وه زیاتر فه‌رامۆش نه‌كرێت و یاریی باسكه نه‌چێت كایه‌ی له‌بیر چوونه‌وەوە، بڕیاریدا خولێكی باسكه بۆ پێشكه‌وتووانی كوڕانی یانه‌كانی سه‌ر به لقه‌كه‌یان رێكبخات.
تیپی 8 یانه به‌شداریی ئه‌م خوله‌یان كردووه، بڕیار وایه رۆژی هه‌ینی 19/8 له‌هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌ستپێبكات، سیستمی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانیش چوونه ده‌ره‌وه‌یه به دوو دۆڕاندن، ئه‌نجامی قورعه‌ی ئه‌م خوله‌ش به‌مشێوه‌یه ده‌رچوو:
*سلێمانی × هه‌ڵه‌بجه.
*بازیان × ده‌ربه‌ندیخان.
*شێروانه × چه‌مچه‌ماڵ.
*بابان × پێشمه‌رگه.