سلێمانی: رێوڕەسمی لەناوبردنی بەشێك لە چەكەكانی پە.كە.كە بەڕێوەدەچێت

09:59 - 2025-07-10
کوردستان
57 جار خوێندراوەتەوە

سبەی لە سلێمانی رێوڕەسمی لەناوبردنی بەشێك لە چەكەكانی پە.كە.كە بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەو مەبەستەش دوو وەفد لە باكووری كوردستانەوە گەیشتنە هەرێم.
بڕیارە سبەی هەینی، رێوڕەسمی لەناوبردنی بەشێك لە چەكی گەریلاكانی پە.كە.كە لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبچێت، لەو بارەیەشەوە ئامادەكاری كراوە و رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر، بەو پێیەی پرۆسەیەكی گرنگە و یەكەم هەنگاوی كردارییە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی كۆنگرەی 12ی پەكەكە و داخوازییەكانی عە.بدوڵڵا ئۆ.جەلان.
لەبارەی رووماڵكردنی رێوڕەسمەكەوە، كۆما جڤاكێن كوردستان (كە.جە.كە) رایگەیاندووە، كە رۆژنامەنووسان سبەی لە دوكان دەتوانن لە رێگەی شاشەیەكی گەورەوە رێوڕەسمەكە رووماڵ بكەن.
هەروەك بۆ بەشداریكردن لەو رێوڕەسمەدا، دوو وەفد لە باكووری كوردستانەوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان كە ژمارەیەك لە بەرپرسانی پارتی دەم و چاودێران و كەسانی پەیوەندیدار لە خۆدەگرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان