گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ لیستی كۆتایی ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی دیارییكرد كه یه‌كێكیان ده‌بێته براوه‌ی باڵۆن دۆری وه‌رزی رابردوو.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی هه‌موو لایه‌كی به‌لای خۆیدا راكێشا ئه‌وه بوو میسی له لیستی كۆتایی پاڵێوراوه‌كاندا ناوی نەهاتبوو، ئه‌مه‌ش خۆی بۆ خۆی شاره‌زایانی كردووه به دوو به‌ره‌وه، به‌ره‌یه‌كیان به ئاسایی ده‌زانن چونكه میسی وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه ئه‌و ئاسته ناوازه‌یه‌ی نه‌بووه، به‌ره‌ی دووه‌میش پێیان وایه میسی هه‌ر میسییه و شایانی ئه‌وبوو له لسته‌كه‌دا ناوی بهاتایه هه‌رچه‌نده پاڵێوراویش نییه بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه.
میسی كه خاوه‌نی 7 باڵۆن دۆره، خۆی له‌م باره‌یه‌وه هاتۆته ده‌نگ و له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید وای ده‌بینێت هه‌ردوو به‌رەكه له‌سه‌ر هه‌قن و راست ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆی ئه‌وه‌ی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه كه حه‌زی ده‌كرد له لیسته‌كه‌دا بوایه یان نا.
له‌وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌كه‌شدا به‌ڕونی ئه‌وه‌ی باسكردووه كه كه‌ریم بن زیمه ئه‌و یاریزانه‌یه شایانی ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ خه‌ڵاته‌كه بباته‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید هه‌موو شتێكی كرد تا جامی چامپیۆنس لیگیان به‌رز كرده‌وه، له‌هه‌موو یاریزانانی تری به‌شداری ئه‌و خوله شیاو تره تا ببێته خاوه‌نی باڵۆن دۆری وه‌رزی رابردوو.