سوریا و ئیسرائیل گفتوگۆی راستەخۆ دەکەن

09:41 - 2025-07-12
جیهان
41 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس بڵاویکردەوە، لەنێوان ئیسرائیل و سوریا و لەئاستی لێپرسراوانی ئەو دوو وڵاتە، گفتوگۆی راستەوخۆ لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان ئەنجامدەدرێت و ئامادەیی سەربازیی ئیسرائیل لە سوریا تاوتوێدەکرێت.

بەپێی لێدوانی سەرچاوەیەکی  دیپلۆماسیی سوری کە بە ئاژانسە فەڕەنسییەکەی راگەیاندووە، لە پەراوێزی سەردانەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا بۆ ئازەربایجان، دیدارێکی راستەوخۆ لەنێوان بەرپرسێکی سوری و یەکێکی دیکەی ئیسرائیلیدا لە باکۆ دەکرێت.

سەرچاوەکە راشیگەیاندووە، ئەحمەد شەرع بەشداریی دیدارەکە ناکات و گفتوگۆکە لەسەر ئامادەیی سەربازیی ئیسرائیل لە سوریا دەبێت، بەئاماژەدان بەو ناوچانەی کە هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری سوریا لە دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە، زیاتر لە حەوت مانگ لەمەوبەر کۆنتڕۆڵی کردوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان