بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی 377 هەزار و 481 تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، پرۆسەکەش ئەمڕۆ لە سلێمانی و دوو ڕۆژی دیکە لە هەولێر و دهۆک کۆتایی دێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی دەڵێت، لە سایلۆکانی سلێمانی و پیرەمەگروون، چەمچەماڵ و سەید سادق و بنکەی هەڵەبجە تاوەکو سەعات 12ی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاندووە، لە هەولێر و دهۆک وەگرتنی گەنمی جوتیاران تاوەکو 12ی شەوی 15ی تەمموز بەردەوم دەبێت.