بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کاک عەبدولڕەحمان حەمە عەلی، ناسراو بە رەحمان سیتەکی.
زۆر بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوای کەسایەتی دیاری شارباژێڕ و فەرماندە و تێکۆشەری دێرینی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کاک رەحمان سیتەکی-م بیست.
کاک رەحمان سیتەکی فەرماندەیەکی ئازا و نەبەرد بوو، دڵسۆزی گەل و نیشتمانەکەی بوو، بۆ ئازادی و سەربەستی گەلەکەی قوربانیی زۆری دا بە ژیانی خۆی و خێزانەکەی، کۆچی دوایی جێگای داخی هەمووانە؛ بۆ ئەم کۆستە گەورە و پڕ لە خەمەی خانەوادە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان پرسە و سەرەخۆشی قوڵی خۆم ئاراستەی ئێوەو سەرجەم خزم وکەسوکارتان دەکەم، لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.
داواکارم لە خوای میهرەبان رۆحی کۆچکردوو شادو ئارام بێت؛ سەبر و ئارامی ببەخشێت بە هەموان.
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال